بەپەلە.. رونكردنه‌وه‌ی گۆڕان لەسەر گرتنی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێك (ڤیدیۆی گیراوەكان ببینە)
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له لایه‌ن كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز، كه تیایدا ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری له نزیك ئه‌لبیسه‌كه ده‌ستگیركردوه‌و لە ڤیدیۆکەدا وتوویانه گوایە سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن و بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی چوونه‌ته ئه‌و جێگایه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ره‌سمی له‌سه‌ر ئه‌و گرته فیدیۆییه وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له نزیك ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی كه شوێنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمه، به چه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون.
هەر بەم بۆنەوە بزوتنەوەی گۆڕان روونكردنەوەیەك لەمبارەیەوە بڵاەودەكاتەوە.
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
شه‌وی رابردوو له نزیك (ئه‌لبیسه‌كه)ی سلێمانی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان كه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بون و به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و پاراستنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌ته‌زویرو ساخته‌كاری له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا سه‌رقاڵی چاودێری كردنی پرۆسه‌كه بوون. به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی میلیشیاوه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر په‌لاماری هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌ده‌ن‌و زۆر نامرۆییانه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، دواتر له ژێر فشار‌و زۆر لێكردندا ناچار به دانپێدانانێكی نایاسایی و دوور له هه‌موو پێودانگێكی مرۆیی و یاسایی كران. میدیاكانی یه‌كێتیش وه‌ك هێزه میلیشیاكه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه كرد.
ئێمه جگه له‌وه‌ی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاری و بێ حورمه‌تیه ده‌كه‌ین، كه به‌ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانمان كراوه، هه‌مو لایه‌ك و رای گشتیش له پیلانێكی ترسناكی یه‌كێتی دژ به‌ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی رووداوی ئه‌لبیسه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (21/9 ) كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه هه‌وڵی ته‌زویرو ساخته‌كاری دراو دواتر له‌لایه‌ن چاودێره‌كانی گۆڕانه‌وه رێگریان لێكرا.
ئێستا‌و دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ( 30/4)ده‌ریخست كه گۆڕان له پارێزگای سلێمانی له پێشه‌نگداییه‌و براوه‌ی بێ ركابه‌ره‌و زیاتر له (95 ) هه‌زار ده‌نگی له یه‌كێتی زیاتره. هه‌ربۆیه یه‌كێتی په‌شۆكاوه‌و سه‌رباری ساخته‌كارییه به‌رچاوه‌كانی نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست بهێنێ. ئێستا ده‌ستی داوه‌ته دروستكردنی سیناریۆی بێ بنه‌ما بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و پشێوی بۆ ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا پرۆسه‌ی ته‌زویرو ساخته‌كاریه‌كانی جێبه‌جێبكات .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی بێ لایه‌ن نه‌بونی به‌رێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی سلێمانی و هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر ناچاره خۆی به‌رگری له ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانی بكات. تا دوا سنور داكۆكی له‌ده‌نگه پاك و بێ غه‌شه‌كانی ده‌كات. هاوكات به‌توندی پرۆتستۆی ئه‌و كاره دژه مرۆییانه‌ی هێزه‌كانی سوات و دژه تیرۆر ده‌كه‌ین. سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌و تاوانه بون ناوه‌كانیان لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆماره‌و رووبه‌ڕووی یاسا‌و دادگا ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌شاره‌كانی كۆیه‌و چه‌ند شوێنی تر، هه‌مان ئه‌و هێزانه به‌هه‌مان شێوه په‌لاماری ده‌نگده‌رانیان داوه‌و سوكایه‌تییان به‌ده‌یان كه‌سایه‌تی ئه‌و شوێنانه‌كردوه، له‌دوای كۆتاییهاتنی ئه‌نجامه‌كان، كۆی ئه‌نجامده‌رانی هه‌موو ئه‌و كارانه رووبه‌رووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه .
ئێوه‌ش جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان. ده‌نگده‌رانی وره به‌رزی گۆڕان. دڵنیا بن له یه‌ك ده‌نگی ئێوه خۆش نابین و پاریزگارییان لێ ده‌كه‌ین. ئۆباڵی هه‌ر پێشهات و رووداوێك ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هێزی دژه تیرۆره‌كه‌ی كه‌كارێكی وایانكردووه هاوڵاتیان متمانه‌یان به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لاوازبوه، چونكه كراونه‌ته حزبی و به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب و گروپێك ده‌كه‌ن. هاوكات سه‌رله‌به‌ری ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكراون و هه‌ندێكیان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆره‌وه له‌شه‌وی رابردوه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن. له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
ئەم وێنە ڤیدیۆیە، ئەو گرتەیەیە کە تەلەفزیۆنەکانی یەکێتی بلآوکردۆتەوەو گۆڕان بەو بەیاننامەیەی سەرەوە وەلآمی داوەتەوە
ڤیدیۆکە ببینە:
PM:03:30:03/05/2014