ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا AFP لە زاری بەرپرسانی تەندروستی ولآتی چینەوە رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.
چین بە مەڵبەندی دەرکەوتن و گەشەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەژمار دەکرێت لە جیهاندا کە لەمانگی ١٢ی ٢٠١٩ دەرکەوت، ٨٠ هەزارو ٩٢٨ کەس لەو ولآتەدا تووشبووە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٣٢٤٥ کەس بووە.
ئەو ولآتە نزیک بۆتەوە لەوەی بەتەواوی رایبگەیەنێت کە قەلاچۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە، لە کاتێکدا ئەوروپا و ئێران بەدەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن و بە زیاتر لە ١٦٠ ولآتدا بڵاوبۆتەوە.