وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند " بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران لە ١٠ خوولەکدا کەسێک دەمرێت".
كه‌یهان جیهانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هۆشداری له‌خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاته‌كه‌ی دەدات و دەڵێت " له هه‌ر سه‌عاتێكدا ٥٠ هاووڵاتی ئێرانی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و، له‌هه‌ر ١٠ 10 ده‌قیقه‌یه‌كیشدا كه‌سێك به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداریشیدا ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نه‌بن و به‌تایبه‌ت له‌بۆنه‌كانی نه‌ورۆزدا له‌ماڵه‌كانیان بێنه‌ده‌ره‌وه ئاماره‌كان به‌شێویه‌كی به‌رچاوو روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن.
دوێنێی لەئێران زیاتر له ١٧ هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون ١١٣٥ كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه.