هۆشداری بە هاوڵاتیانی كەلار
قائیمقامی قەزای كەلار رایدەگەیەنێت" هەر هاوڵاتیەك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبێت بە توندی سزا دەدرێت لە ماوەی دوو رۆژی رابردووش ٤٠٠ مۆڵەت و ساڵنامە لە شۆفێران وەرگیراوە".
شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای كەلا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان رێنمایی و خۆپارێزیمان بڵاوكردوەتەوە بەڵام كەسانێك پێوەی پابەند نابن".
ڕاشیگەیاند" لەماوەی دوو رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوەی سەرپێچیان لە بڕیارەكان كردووە زیاتر لە ٤٠٠ مۆڵەت و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل وەرگیراوە".
باسی لەوەشكردوە" داوا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییەكان بن بەپێچەوانەوە سەرجەم ئەو هاوڵاتی و كەسانە سزا دەدرێن كە سەرپێچی دەكەن".
PM:02:23:19/03/2020