سۆران.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا سێ کەس برینداربوون

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە قەزای سۆران سێ کەس برینداربوون.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند" شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا کە تێیدا چەکی کلاشینکۆف و دەمانچە بەکارهاتووە سێ کەس برینداربوون، دۆخی تەندروستیان جێگیرە".

وتیشی" لەسەر رووداوەکە ١٢ کەسیان دەستگرکردووە، دوای روداوەکەش هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سۆران گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

PM:03:48:19/03/2020