پۆلیسی هەولێر: دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

 

دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە" دوای ئاگاداركردنەوەمان لە بەکار هێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە لایەن دوو کەسەوە،  تیمێكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێن".

ناوبراو دەشڵێت" هەردوو تۆمەتبارەكە بە ناوەكانی (ا.م.ح) و (ل.ش.ع)، دانیان بە تاوانەكەیاندا نا كە هەڵسابوون بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ".

ئاماژەی بەوەکردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دۆسیەیە کراوەتەوە و بە بڕیاڕی دادوەر دوو تۆمەتبارەکە  بە ماددە (۱٤) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان راگیراون.



PM:04:22:19/03/2020