لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پاسەوانێکی وەزیری دارایی و ئابوری کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کاری سیخوریی ئەنجامداوە"و لە ئێستادا دەستگیرکراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکردووە" ( ر.ر.م ) کە پاسەوانی وەزیری دارایی لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕیی ئەنجامداوە".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر ئاشکراشیکردووە" سیخوڕییەکەی بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەنجامدراوە. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتە بەردەست بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاریی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە".

 

 



PM:05:51:19/03/2020