ئەو تیمە پزیشكییەی لە چینەوە هاتبوون بۆ یارمەتیدانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە دژی كۆرۆنا، لە نزیک بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
لە راگەیەندراوێکدا كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند " تیمی شارهزایانی پزیشكی چینی لەسەر ڕێگای بەسڕە تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوون".
کونسڵی چین لە درێژەی راگەیاندنەکەیاندا دەڵێن "خۆشبهختانه، ئهوان ههموویان باشن و سهلامهتن و بهردهوامن له كاركردن".
هەفتەی رابردوو تیمێکی پزیشکی چینی بۆ یارمەتیدانی عێراقیەکان بەهەرێمیشەوە گەیشتنە عێراق.