ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا لە ئیتالیا مردوون چینیان تێپەڕاند

بەرپرسانی ئیتالیا ئەمڕۆ ١٩ی ئازار رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٢٧ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان بەرزبۆتەوە بۆ ٣٤٠٥ کەس.

هەروەها بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند ٥٣٢٢ حاڵەتی تووشبوونی نوی تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبۆتەوە بۆ ٤١٠٣٥ کەس کە ٤٤٤٠ کەسی چاکبوونەتەوە.

لە وڵاتی چین کە مەڵبەندی ڤایرۆسەکەیە، ژمارەی مردوان ٣٢٤٥ کەس بوون، ژمارەی تووشبووان ٨٠٩٢ کەس بوون و ئێستا پەیتا پەیتا لێیان چاکدەبێتەوە.

 


PM:10:01:19/03/2020