وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەركەوت ئەحمەد رایگەیاند" ئەوان گیراوەكانی گۆڕانیان لە ئاسایش وەرگرتووە".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەمیدیاكانی رایگەیاند " شه‌وی رابردوو 2-3 نیسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه، شه‌ش كه‌س له‌نزیك كارگه‌ی ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركراون، كه شوێنی كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه".
هه‌روه‌ها "پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان كردوون، ده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر دوو كڵاشینكۆف و چه‌ند مه‌خزه‌نێكی پڕ له فیشه‌ك و ده‌مانچه‌یه‌كی تارق و سێ یه‌ده‌گی پڕ له فیشه‌ك، دواتر دراونه‌ته ده‌ست بنكه‌ی پۆلیسی سلێمانی و له‌وێ راگیراون به‌پێی یاسای ژماره 21 له هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت".
چاودێران پێیانوایه ئه‌و ئازار‌و ئه‌شکنه‌جه‌دانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه نه‌بووه‌و قسه‌که‌ی سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرای تێدایه که ئه‌و شه‌ش که‌سه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئازار دراون.