سهرۆكی شارهوانی لۆس ئهنجلوسی ویلایهتی كالیفۆرنیای ئهمریكا بڕیاری كهرهنتینه كردنی سهرجهم دانیشتوانی شارهكهیدا كه له چوار ملیۆن كهس زیاتره.
ئەمڕۆ هەینی ئیریک گارسیتی، سهرۆكی شارهوانی لۆس ئهنجلۆس لە تویتێکدا كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە" داوای لە هاوڵاتیان کردووە، جگە لە کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە و ئەو رێکارانەش بۆ پاراستنیان دەگیرێتەبەر".
لەلایەکی دیکەوە، جافن نیوزوم، حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا فەرمانی دەرکرد، دانیشتووانی ویلایەتەكە لە ماڵەكانیان بمێننەوە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكردووە" لە ئێستادا لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ پێویستە هەوڵێکی زیاتر بدرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو رێکارانەی کە دەگیرێنەبەر بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە ئەمریکا ١٤ هەزار و ٣٦٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ١٢٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.