لە هوانی چین دوو رۆژە هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

وەزارەتی تەندروستی ولآتی چین رایگەیاند، بۆ دووەم رۆژە لە هەرێمی وهان لە چین کە مەڵبەندی ڤایرۆسەکە بووە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە.

 

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تووشبوانی پێشوو تەنها ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

دەربارەی تووشبوونی نوێ لە ولآتی چین وەزارەتی تەندروستی ئەوە دەخاتە ڕوو کە تەنها ٣٩ حەڵەتی نوێ تۆمار کراون کە سەرجەمیان لە دەرەوەی ولآتەوە هاتوونەتەوە.



PM:01:30:20/03/2020