وەزیری ناوخۆ دەستگیرکردنی دزیە گەورەکەی سۆرانی راگەیاند

وەزیری ناوخۆی هەرێم دەستگیرکردنی ئەو دزیە گەورەیەی لە ژێر زەویەوە لە سۆران لەسەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدرا، راگەیاند.


رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو دزانە دەستگیرکران کە رۆژی ٥ی ئازار لە رێگای لێدانی تۆنێل، دوکانێکی زێڕنگەریان لە سۆران بڕیبوو".


وەزیری ناوخۆ بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی نزیک پارتی راگەیاندووە" دزەکان بە زێڕە دزراوەکەوە دەستگیرکراون".


ئەو تەنها هەر ئەوەندەی راگەیاندووەو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەم نزیکانە وەزارەتی ناوخۆ، زانیاری تەواو لە رێگای راگەیەندراوێکەوە بڵاودەکاتەوە.


رۆژی ٥ی ئازاری ئەمساڵ لە سۆران لە دووکانێکی زەڕنگەردا بڕی ٣٧ کیلۆ ئاڵتون و نزیکەی ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار لە ژێڕ زەویەوە دزران. 
 


PM:02:02:20/03/2020