ئێران: لە رۆژێکدا ١٤٩ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ( شەو و رۆژێک )دا لەئێران ١٤٩ کەسی تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

 

لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری رۆژانەی بەرپرسانی ئێران لەسەر دۆخی تەندرووستی وڵاتەکەیان، عەلی رەزا رەئیسی جێگری وەزیری تەندروستی رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو، ١٢٣٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بووە".

 

جێگری وەزیری تەندروستی راشیگەیاند " تا ئێستا ١٤٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٦٧٤٥ کەس چاکبوونەتەوە".

 

لە ئێستادا ئێران لە پلەی چوارەمی تووشبوونی کۆرۆنادا دێت، ئەویش دوای ولآتانی چین و ئیتالیاو ئیسپانیا دێن.



ئه‌م بابه‌ته ‌498 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:48:20/03/2020