هه‌ڵسووڕاوه‌كانی گۆڕان رەوانەی بەردەم دادوەر كران
شه‌ش هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنەوەی گۆڕان كه شه‌وی رابردوو لە ئەلبیسەكەی سلێمانی ده‌ستگیركران، برانهبهردهم دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، لایەنگرانی گۆڕانیش لەبەردەم دادگای كۆبوونەوە دەكەن.
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە شه‌ش هه‌ڵسووڕاوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه دوێنێ شه‌و له ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركران برانهبهردهم داوه‌ری خه‌فه‌ر.
هاوكات سایتی سبەی زمان حاڵی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردوە "سه‌دان هاوڵاتی و گۆڕانخواز له‌به‌رده‌م دادگا گردبونه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن دادگا گیراوەكان ئازاد بكات. هاوكات ئه‌و هاوڵاتی و گۆڕانخوزانه ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه كه شوێنه‌كه چۆڵناكه‌ن".
PM:09:45:03/05/2014