دۆخی ئیتالیا بەدەستی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دژوارە

ولآتی ئیتالیا بەدەست کۆرۆناوە دۆخی دژوارەو ژمارەی مردووان و تووشبوان بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوەدایە.

 

میدیا جیهانییەکان لە زاری بەرپرسانی تەندروستی ئەو ولآتەوە بڵاویان کردۆتەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٢٧ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها لەماوەی شەوو رۆژێکدا ٤٥٧٠ کەسی نوێی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بەرزبۆتەوە بۆ ٤٧٠٢١ کەس تووشبوون.

 

لە رووی مردنیشەوە ئیتالیا پێش ولآتی چین کەوتووە.

 

هەر ئەمڕۆ لە بەرزۆری مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە شاری" برگامۆ " لە باکوری رۆژهەلآت، تەرمەکانیان گواستۆتەوە بۆ ناوچەکانی تری نزیکی ئەو شارە بۆ کردنیان بەژێر خۆڵ، یان سووتاندنیان، ئەمەش لەلایەن سووپاوە ئەنجام دەدرێت کە لەو هەرێمانە فەرمانی دابەزینیان بۆ ناو شارەکە پێدراوە.

 

ولآتی ئیتالیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٦٠ ملیۆنە، هەر هەموویان لە کەرەنتینەدان و هاتوچۆ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 

 



AM:01:07:21/03/2020