ڤیدیۆ.. کۆمسای بەبۆنەی نەورۆزەوە گۆرانییەکی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای بەبۆنەی نەورۆزەوە گۆرانییەکی خۆی بڵاوکردەوە.

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەو گۆرانییەی بڵاوکردتەوە، بەڵام پێدەچێت کۆن بێت و لەبەر جەژنی نەورۆز سەرلەنوێ بڵاویکردبێتەوە.

خانمە هونەرمەند کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و دوای بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) ناوبانگی پەیداکرد، ئێستاش لە وڵاتی ئەرمینیا ژیان بەسەر دەبات.

 


AM:09:18:21/03/2020