سەرۆك كۆماری عێراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوه

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند" کە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٠ پەیامێکی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پێگەیشت بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز".

لەو بروسكەیەدا سەرۆكی ئەمریكا پیرۆزبایی خۆی كردوە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و هیوای خواستوە گەلی عێراق لە ئۆقرەیی و ئاشتیدا بژیت، ئاماژەشی كردوە بۆ ئەوەی كە هەر دوو وڵات  هاوشانی یەكتر پێشكەوتنێكی گەورەیان بەسەر باندەكانی داعشی تێرۆریستی بەدەست هێناوە.

هاوکات لە پەیامەکەیدا ترەمپ  دوپاتی كردۆتەوە لەسەر ویستی وڵاتەكەی بۆ بنیادنانی زیاتری هەماهەنگی ئاسایش و ئابوری لەگەڵ عێراق كە خزمەت بەبەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بكات.


ئەمەش دەقی نامەی پیرۆزبايیەكەیە:

ئازیزم جەنابى سەرۆك

بەناوی گەلی ئەمریكاوە گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە ئێوە و گەلی عێراق دەكەم. ئەم جەژنە تایبەتە بۆ ئاشتی و نوێبونەوە  بۆ هەمولایەك. ئەم جەژنەی ئەمساڵ گرنگیەكی گەورەتری هەیە لە كاتێكدا وڵاتەكانمان پێكەوە كار دەكەن بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامی لە عێراق.
ئێمە پێكەوە سەركەوتن و پێشكەوتنێكی گەورەمان دژ بە داعش بەدەستهێناوە، هیوادارم لە داهاتودا دەرفەتی زیاتر برەخسێت بۆ بنیادنان و هەماهەنگی زیاتری پەیوەندی ئابوری و ئاسایش لەگەڵ حكومەتەكەتان. 

لەگەڵ رێز و ستایش

دۆناڵد ترەمپ
سەرۆكی ئەمریكا



ئه‌م بابه‌ته ‌290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:28:21/03/2020