ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە" کە ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە سەردەمی کۆرۆنا (كینی رۆجه‌رز)، گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریکی لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەنەخۆشی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لە دەستدا".
كینی رۆجه‌رز كه له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه وه‌ك گۆرانبێژ ده‌ركه‌وت، له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری هونه‌ری موزیك و گۆرانیی ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌نی چەندین گۆرانیی ناوداره، هاوكات چه‌ندان خه‌ڵاتی هونه‌ریی پێ به‌خشراوه، له‌ناویاندا سێ خه‌ڵاتی "گرامی".
رۆجه‌رز له ساڵی ٢٠١٦دا گه‌شتێكی هونه‌ریی بۆ چه‌ندان وڵاتی دنیا كردووه و كۆنسێرتی تێدا ساز كردوون، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٨وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له گۆرانی وتن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.