رۆژئاوای کوردستان.. بۆ دەستنیشانکردنی تووشبوانی کۆرۆنا داهێنانیێکی گەورەی راگەیاند

دەستەی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنا بە هاوکاری پەیمانگەیەکی سویدی توانی داهێنان بکات لە دەستنیشانکردنی تووشبوانی کۆرۆنا.

 

دكتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کە بەهاوكاری پەیمانگای تەندروستی (پیاس)ی سویدی ئامێرێكی ئاشكراكردنی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنامان بەرهەمهێناوە، كە تەنیا لەماوەی ٣٠ چركەدا ئەنجامەكەی ئاشكرادەكات".

 
جوان مستەفا وتیشی" ئامێرەكە لەڕێگای وەرگرتنی سامپڵێك لە لیكی كەسی گومانلیكراوەوە، تەنانەت ئاشكراكردنی ئەنجامی تووشبون لەماوەی ٣٠ چركە لەهیچ شوێنیكی تری جیهان پیی نەگەیشتوون‌و ئەوان لەو رووەوە پێشەنگن".

 

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاشیگەیاند" لە سێ نەخۆشخانەی شاری وۆهان-ی چینی تاقیکراونەتەوە و ئەنجامەکەشی ٨٠٪ بۆ ٨٥٪ ئەرێنیی بووە".

 
لە کۆتای پەیامەکەیدا دکتۆر جوان مستەفا جەختیشیکردەوە: ئەو ئامێرەیان قۆرخ نەكردووە و لەگەڵ هیچ دەوڵەتێكیش بازرگانیان پێوە نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە بەكاریدەهێنن، كە بەدەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێن و ئەو داهێنانە دەكەن دیاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی. 

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە سوریا و ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان تۆمار نەکراوە و میدیاکانیش باسی ئەوە دەکەن کە کیتی تاقیگەیی بۆ دیاریکردنی ئەو ڤایرۆسە لەو ڵاتەدا نیە.



PM:03:14:21/03/2020