"زۆرینەش پەیڕەوبكەن ناهێڵین
كۆنەبەعسیەك ببێتە پارێزگار"

‌مەلا بەختیار
مەلابەختیار دەڵێت " یەکێتی ئامادە نییە هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگار قبوڵبکات".
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رووداودا بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەلا بەخیتار دەڵێت" مەلا بەختیار دەڵێت دژایەتی ئەوان بۆ کاندیدەکەی گۆڕان لەبەر ئەوە نییە "یەکێتی بە نیسبەتێکی کەم دابەزیوە و ئەوان پارێزگار" دەبەن، بەڵکو وەک خۆی دەڵێت "لەبەرهەیبەتی سلێمانییە” و ناهێڵن "کۆنە بەعسییەک" ببێتە پارێزگار، وەک ئاماژەیەک بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر کاندیدی گۆڕان کە نزیکەی ٢٥٠ هەزار دەنگی هێناوە بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە سلێمانی".
هەروها نابراو جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە" ئەگەر بە زۆرینەش بکرێتە پارێزگار ئەوا ئەوان وەک یەکێتی پابەندی بڕیارەکانی نابن".
ئەم لێدوانانەی مەلا بەخیتار لەكاتێكدا كە ئەنجامە بەراییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە گۆڕان لەهەڵبژاردنەكانی سلێمانیدا بردوویەتەوە‌و هەڤاڵ ئەبوبەكر زیاتر لە 250 هەزار دەنگی زیاتری بەدەستهێناوە.



AM:10:24:04/05/2014