پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکیدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابدەنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم بەش و بنکەکانی لە شارۆچكە و شارەدێیەكان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەرنامە و پلانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە داڕێژراوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.