بۆ وەرزی داهاتوو ریاڵ مەدرید زیدان دەهێڵێتەوە

بە پێی راپۆرتە هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە بڕیاریداوە زیدان لە پۆستی مەشق  وراهێنان بهێڵێتەوە، لەم وەرزە هەرچییەک رووبدات.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرای دەکات، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یانەی شاهانە وەرزی داهاتوو زیدان لە پۆستەکەی لانابات و گۆڕانکاری لە راهێنەران ناکات.

رۆژنامەکە دەڵێت" سەرۆکی ریاڵ مەدرید بە نیازبوو پۆچتینۆ بکاتە راهێنەر، بەڵام بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا خولەکانی راگرتووە، دووکەوتنەویە یانەی ریاڵ مەدرید لە مەشق و راهێنان کە دوو هەفتەیە ئەنجامی نەداوە، وای لە ئەو یانەیە کردووە پلانەکانی بوەستێنێت و زیدان بۆ وەرزی نوێ بهێڵێتەوە هیچ نازناوێکیش نەباتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:12:21/03/2020