نەیمار بەڵێ بۆ بەرشەلۆنە دەکاتەوە


رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، نەیمار بەڵێی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە ، تا گرێبەستی لەگەڵ بکات.

رۆژنامەکە دەڵێت" کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە بە یانەی بەرشەلۆنەیان راگەیاندووە، نەیمار دەیەوێت جارێکی تر لە هاویندا پاریس جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.
هەروەها نەیمار ئارەزووی نیشانداوە هەموو رێگایەک لەگەڵ ئیدارەی پاریس سانجێرمان بگرێتە بەر بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.
نەیمار لە هاوینی ٢٠١٩ نزیکبوو بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام یانەکەی ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت و داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆری دەکرد.



PM:08:15:21/03/2020