ژمارهی تووشبوان و مردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران لە بهرز بوونەوەدایە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٩ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە.
دوکتور جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٢ی ئازار ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردووەوە، لە سەرانسەری ئێران 129 كهسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، بەمەش كۆی گشتیی ئهو كهسانهی گیانیان لهدهست داوه، گەیشتە ١٦٨٥ كهس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، راشیگەیاند " ١٠٢٨ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی تووشبووان بۆ ٢١٦٨٣ کەس.
جەهانپور وتیشی" تا ئێستا حەوت ههزار و 913 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە".
لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا ١٤٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون:
- پارێزگای لوڕستان ٤٧٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون
- پارێزگای ورمێ ٣٩٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون
- پارێزگای سنە ٢٣٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون
- پارێزگای کرماشان ١٧٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون
- پارێزگای ئیلام، ١٨٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون