مۆنیکا بیلۆتشی چەند وێنەیەکی سەردەمی لاوێتی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە ئەکتەری ناسراوی ئیتالیا و  جیهان، مۆنیکا بیلۆتشی چەند وێنەیەکی سەردمی لاوێتی خۆی بڵاودەکاتە کە ئەو دەمە یەکێک بووە لە ئەکتەرە شۆخەکانی جیهان.

 
ئەو وێنانەی مۆنیکا بڵاویکردوونەتەوە کە زیاتر بۆ ریکلام کردن بووە بۆ کۆمپانیا گەورەکان، بەڵام جوانی ئەو خانمە ٥٦ ساڵەیەی ئێستا هەموو سنورێکی جوانی بەزاندووە.

 
مۆنیکا لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٤ی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیایەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.


لە ساڵی ١٩٩١ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.


لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.


مۆنیکا بیلۆتشی بەیەکێک لە ناودراترین ئەکتەرو نمایشکاری جیهانی هەژمار دەکرێت.

 


PM:05:49:22/03/2020