بۆ پاراستنی رۆژنامەنووسان پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە شارەکە قەدەغەبکرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە" لە پێناو پاراستنی ژیان و تەندروستی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران، بڕیاردرا بەقەدەغەكردنی هەموو كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی".
دەشڵێت" لەمەودوا راگەیاندنی دامەزراوەکان لێدوانەکان تۆماردەکەن و دەیگەیەننە دەزگا میدیاییەکان و ھەر پەیامێکی گرنگ ھەبێت لەرێگای فریکوێنسیەوە بەشێوەی راستەوخۆ دەدرێتە کەناڵەکان و دواتر رێنمایی پێویست لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە".