سەرۆکی ریاڵ مەدرید گیانی لە دەستدا



بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، لۆرێنزۆ سانز لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا گیانی لە دەستدا.
سانز لە چەند رۆژی رابردوو راگەیەندرا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، شەوی شەممە، یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو گیان لە دەستدانی سەرۆکەکەی راگەیاند.
ئەم سەرۆکە ماوەی پێنج ساڵ سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بوو، دوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بۆ ئەو یانەیە بردەوە، بەڵام، رۆژی شەممە بە تەواوی گیانی لە دەستدا.




PM:09:00:22/03/2020