یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی ئۆمتیتی دا
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریدا، ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری بفرۆشێت و ئەو یاریزانە جارێکی یاری بۆ نەکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کردووە، بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانیەوە لە ئەژنۆیدا، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە ئۆمتیتی بفرۆشێت .
یانەکە کەتەلۆنیەکە ئامادەیە ئەو یاریزانە بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت،هەروەها هیواشی ئەوەیە بیخاتە گرێبەستی نەیمارەوەو بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات لە هاوینی داهاتوو.
ئۆمتیتی بەهۆی زۆری پێکانەکانەوە، ماوەی دوو ساڵە نەیتوانیوە وەکوو یاریزانی سەرەکی یاری بکات لە بەرشەلۆنە.
PM:09:01:22/03/2020