وێنە.. کایلی جێنەر چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە


کایلی جێنەر ژنە نمایشکارو کجە بچکۆلەی خێزانی کاردشیان بە چەند وێنەیەکی نوێ هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.

ئەو خاتوونە بچووکەی ئەو خێزانە ناودارە کە دەیەوێت جێگای خووشکە ئەستێرەکەی کیم کاردشیان بگرێتەوە، لە نوێرترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.

کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.

کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٢ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.

کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.

کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.

کایلی لەساڵی 1997ەو لە کالیفوڕنیا لە دایکبووە ،ئەستێرەی ته‌لەفزیۆنیە هاوشێوەی خوشکەکانی، باڵای 168سانتیمە و 10 خوشک و برای هەیە کە هەمووان ناوبانگی جیهانییان هه‌یه‌.
 
 


PM:09:50:22/03/2020