مێركڵ كەرەنتین كرا

بەپێی هەواڵێكی میدیا ئەڵمانییەكان ئەو پزیشكەی كە پشكنینی بۆ راوێژكاری ئەڵمانیا كردووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

 

وتەبێژی ئەنگێلا مێركل دەڵێت" مێركلمان ئاگاداركردووەتە كە پزیشكەكە هەڵگری كۆرۆنایە داوی ئەوەی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانی راوێژكاری ئەڵمانیا رێوشوێنی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا راگەیاند".

 

میدیای ئەڵمانی بڵاویان كردووەتەوە، ئەو پزیشكەی كە كۆرۆنای هەبووە، دەرمانی پێكوتەی بە ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا داوە.

 

باس لەوەشكراوە" راوێژكاری ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە، بەو پێیە كەرەنتینە دەكرێت تا ئەو كاتەی دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە".

 

لەئێستادا بەشێوەیەكی بەربڵاو ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا بڵاوبووەتەوە و بەپێی دواین ئامارەكان تائێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار توشی ڤایرۆسەكە بوون و نزیكەی ١٠٠ كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

 

 
 



AM:12:12:23/03/2020