یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریا تۆمارکرا

وەزیری تەندروستی سوریا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند، کە ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵانە و خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

 

شەوی رابردوو نزار یازجی، وەزیری تەندروستی سوریا بە كەناڵی فەڕمی وڵاتەكەی راگەیاند" ژنێكی ٢٠ ساڵان لە وڵاتەكەیدا توشی كۆرۆنا بووە".

 

وتیشی" هەوڵی تەواو دەدەین ئەو ڤایرۆسە تەشەنە نەكات لە وڵاتەكەدا بۆیە ماوەی ١٤ رۆژ لە كەرەنتینەدا دەهێڵدرێتەوە".

 

جێگای ئاماژەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و کە بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان گیانیان لەدەستداوە بە تایبەت لە وڵاتی چین و ئیتاڵیا.

 



PM:02:08:23/03/2020