ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان قەزایی خەبات و ناحیەی رزگاری دوو بنەماڵە لەسەر زەوی بەکێشە هاتوون، لەئەنجامدا هاوڵاتیەک کوژراوە و دووی دیکەش بریندارن کە باوک و برایەکی کوژراوەکەن و برینەکانیان سەختە.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان، له گوندی (گاینج)ی سنووری شاره‌دێی ڕزگاری له قه‌زای خه‌باتی رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر كێشه‌ی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵات له نێو ده‌غڵودان، كه‌سێك ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێكی دیكه كردووه، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا شوانێك كوژراوه و باوك و برازایه‌كی شوانه‌كه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.