هەولێر.. بە تۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی هەولێر دەزگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند، بەدزینی پێنج ئۆتۆمبێل تۆمەتباربوو.

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تیمەكانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی (ح.م.ح) کە لەساڵی ٢٠١٦ەوە هەڵسابوو بە دزینی پێنج ئۆتۆمبێل.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد" کە تۆمەتبارەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بە پێی ماددەی ٤٤٦ لە (ی.س.ع) بۆ ڕێکخراوە".

 



PM:06:56:23/03/2020