وێنە.. سەنا بەرزنجی لەگەڵ ئەم هونەرمەندە ناسراوە دەردەکەوێت

سەنا بەرزنجی ئەو هونەرمەندە لاوەی لە ماوەیەکی کەمدا بەکارە هونەریەکانی ناوبانگێکی باشی دەرکردووە، لەگەڵ نەوید زەردی دەردەکەوێت.

 
نەوید زەردی گۆرانیبێژی لاوی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ سەنا بەرزنجی و نووسیوویەتی " لەگەڵ خوشكی بەڕێزم سەنا بەرزنجی".

 
پێشتریش سەنا بەرزنجی لە چاوپێکەوتنێکدا، لەتەک باوکیدا سوپاسی نەوید زەردی دەکات کە یارمەتیداوە لە کارە هونەریەکانیدا.


سەنا لەدایک بوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بەخۆی رابکێشێت.

 


PM:07:57:23/03/2020