دو كارگەی پاكژكەرەوە لەهەولێر و زاخۆ داخران

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەر بەوەزارەتی تەندروستی لە بەردەوامی هەڵمەتی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان دوو كارگەی دروستكردنی پێداویستی پاككەرەوەو تەعقیمكردنیان داخست".

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەو دوو شوێنە ئاشکرا دەکات کە دوو کارگەیە لە هەولێر و زاخۆو، تا دڵنیا نەبنەوە لە پێكهاتەكان و كوالێكتی دادەخرێن.

وەزارەتی ناوبراو جەخت دەکاتەوە، لێژنەكانی پشکنین بەردەوامن لە گەران و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن لەكاتی بینینی سەرپێچی و بابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن.



PM:09:59:23/03/2020