سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وەزارەتی تەندرووستی: سلێمانی ٩ تووشبووی نوێ تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە سلێمانی ٩ تووشبوونی نوێ لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمار کرا.
لەو راگەیاندنەدا کە کەمێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوەو ناوی راگەیاندنی ژمارەی ( ٢٧) ی لەسەرە، تیایدا هاتووە" ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٨٥ کەس، لەو ژمارەیە ٢کەس مردووە.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٦٧١) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٧٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٧) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٩٨) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٩٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٨) هاوڵاتی.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیڕا، کە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك.
دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر لە کۆی (٢٠٣) پشکنین (٧٢) نیگەتیڤ بوو وە (١٣١) پشکنین ماوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەردەچێت.
• سنووری پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ ، کە(٥) پیاو و (٣) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
• پارێزگای دهۆك (١) ئافرەت پۆزەتیڤ.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٥) تووشبووە، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٢) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی ئازاری٢٠٢٠
PM:11:06:23/03/2020
وەزارەتی تەندروستی
کۆرۆنا
لەسەر بەشداریکردنی لە مەراسیمی نەورۆز هونەرمەندێکی کورد دەستگیرکرا
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس یەکسەر دوای هەناسەدانی هەوای “ئازادی”: من “بەرگر”م دەوێت
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media