وەزارەتی تەندروستی: شه‌ش كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تووشى كۆرۆنا بوون


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند" شه‌ش تووشبوونی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆماركرا".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌و شه‌ش تووشبووه‌ دوو منداڵی ته‌مه‌ن یەک ساڵ و ته‌مه‌ن نۆ ساڵ، سێ ئافره‌ت و یەک پیاوه‌.

به‌و جۆره‌ش کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە ٩١ حالەت و دوو مردن.

AM:09:33:24/03/2020