پارێزگاری هەولێر: دۆخەکە مەترسیدارە ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، پێشنیازی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بڕیار ده‌ربكات هه‌رچ كه‌س له‌ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه وه‌ك هه‌ندێك ووڵات بڕیاری غه‌رامه‌كردن بیانگرێته‌وه.
د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌لَ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا وتی" له‌مڕۆوه له‌سنوری پارێزگاكه‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی پیاده (واته هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌ماڵ) ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌نه‌بێت بۆ پێداویستی زۆر پێویست یا نه‌خۆشخانه، تا ئێستا سزا بۆ ئۆتۆمبێل بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هاوشێوه‌ی هه‌ندێك وڵات تر سزای غه‌رامه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانێین كه له‌ماڵ دێنه ده‌ره‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه" تا پێرێ دۆخی كۆنترۆڵكردنی ڤایره‌سی كۆرۆنا له هه‌ولێر زۆر باش بوو ئێمه له‌قۆناغی حه‌سركردنی ڤایره‌سه‌كه بووین به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كه‌ی سێبیران له‌قۆناغی هێرشكردندا بوین به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێرێ-وه كه‌وتوینه‌ته دۆخێكی تر چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌ركه‌وتووه زۆر جوڵه‌ی كردووه و مامه‌ڵه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه بۆیه ئێستا كه‌وتوینه‌ته دۆخی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و حاڵه‌ته، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنماییانه‌ی ئێمه ده‌رمان كردووه پێم وایه ئێمه ده‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر ناخۆش وه له‌وانه‌یه ئه‌وكات له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌كمان ده‌ربچێت، ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت"، له‌ڕێگه‌ی ژماره تیلفۆنی 07502061515 كێ پێویستی به‌خواردن و پێداویستیه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات خواردن و پێداویستی بۆ ده‌بەینە ماڵەکەی خۆی".
فرسەت سۆفی داواشی لە هاوڵاتیان کرد كه ته‌حه‌مول بكه‌ن و پابه‌ند بن له‌ماڵ بمێننه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه تێده‌په‌ڕێت ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین تا ئێستا ئێمه باش بوین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یكه‌ن ده‌بنه موسیبه‌ت بۆ خۆیان و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه پابه‌ند بوون.
PM:12:07:24/03/2020