رێکخراوی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە نوێترین راگەیاندنی، رێکخراوی هەنگاو تایبەت بە مافی مرۆڤ لە رۆهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە"بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٢٠٦ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٦١ کەسیان ژن و ١٤٥ کەسیان پیاو بوون".
رێخراوەکە دەڵێت" بە گیان لە دەست دانی ١٣ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٢٠١٦ کەس".
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سایین سەقز (٢ حاڵەت)، بانە (١ حاڵەت)، سنە (١حاڵەت)، بۆکان (١حاڵەت)، پیرانشار (١حاڵەت)، ئورمیە (٢حاڵەت)، خۆی (١حاڵەت)، میاندواو (١حاڵەت)، کرماشان (٢حاڵەت)، و ئیلام (١ حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٥ کەسیان لە شارەکانی ئورمیە (٢ حاڵەت)، کرماشان، سنە، و ئیلام ژن بوون.