تورکیا.. ژمارەی تووشبوان گەیشتە ١٥٢٩ کەس، مردوان ٣٧ کەس

لە وڵاتی تورکیا کە دراوسێی هەرێمە لە باکورەوە زۆر بەخێرایی ژمارەی تووشبوان و گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە بەزردەبێتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧ کەسی گیانیان لەدەستداوەو بەمەش ژمارەی مردوان بەرزدەبێتەوە بۆ ٣٧ کەس.

وەزیری تەندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا، لە رێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەرەوە دوایین ئامارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە "لە دوایین ٢٤ كاتژمێردا، ئەنجامی سێ هەزار و ٦٧٢ پشكنین دەرچوو. ٢٩٣ حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆماركراوە. سەرەڕای هەوڵەكانمان بە داخەوە حەوت نەخۆشمان گیانیان لەدەستدا". 

لە ئێستادا ژمارەی تووشبوون لە توركیا بەرزبۆتەوە بۆ١٥٢٩  و گیان لەدەستدانیش بۆ ٣٧ كەس.

 


PM:04:09:24/03/2020