عێراق .. تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٣١٦ کەس



وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ٥٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٣١٦ تووشبوو.


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 75 کەس چاکبوونەتەوە و 27 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 
لەو ٣١٦ تووشبووەی سەر ئاستی عێراق، ٩١ کەسی تووشبووی هەرێمی کوردستانە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:14:24/03/2020