ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا كە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" لەكاتێكدا هەرێمەكەمان بە بارودۆخێكی دژواری رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا تێپەڕدەبێت، بەداخەوە كەسانێكی نابەرپرس و هەندێك پەیج و ناوەندی میدیایی بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكاری كە بوونەتە سەرچاوەیەكی خراپ بۆ دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ترس و دڵە راوكێ لای هاونیشتمانیانمان".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:
له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان به بارودۆخێكی دژواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا تێپه‌ڕده‌بێت ، به‌داخه‌وه كه‌سانێكی نابه‌رپرس و هه‌ندێك په‌یج و ناوه‌ندی میدیایی به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی خراپ بۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێ لای هاونیشتمانیانمان .
لێره‌دا بۆی ڕایی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌ین كه سه‌ر له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنـــاوه له سۆنگی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و بۆ پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هاونیشتمانیانمان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا بۆ دروستكردنی كه‌ره‌نتینه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و له 29/1/2020 ده‌ستپێشخه‌ری كرد كه ناو فڕۆكه‌خانه‌دا بینایه‌كی ئاماده‌كرد تایبه‌ت به‌كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌ووڵاتی (چین) ه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه ، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش هه‌ندێك له‌و ناوه‌ندی میدیایانه‌ی ئێستا ، به‌رده‌وام له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریدابوون و گرنگی بابه‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی تر پێوانه ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه زیاتر تیشكی بخه‌ینه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ژێر بڕیار و به‌یانه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كارده‌كات و هه‌ر بڕیار و به‌یانێك له به‌ڕێزیانه‌وه ده‌رچووبێت ده‌ستبه‌جێ له فڕۆكه‌خانه‌دا جێ به‌جێ كراوه ، به‌داخه‌وه دوێنێ 23/3/2020 له ڕاگه‌یاندنی توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێك له توشبووه‌كان دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی ئازیزه ، ووێڕایی دڵگرانیمان به تووشبوونی ئه‌و هاونیشتمانی یه و ته‌واوی تووشبووانی تر هیوای هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازین .
هاونیشتمانیانی ئازیز ئه‌و به‌ڕێزه له 6/3/2020 له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی یه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی تری ناو فڕۆكه‌كه كراوه ، وه له‌و ڕێكه‌وته‌دا هیچ فه‌رمانێكی لیژنه‌ی باڵا نه‌بووه بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا وه ده‌گه‌ڕانه‌وه ، جگه له ووڵاتی ایتاڵیا ، وه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی توشبوون به ڤایرۆسیان نه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌ش به‌بێ بوونی فه‌رمان ناتوانێت ڕێگری له هیچ گه‌شتیارێك بكات كاتێك له پشكنین ده‌رده‌چن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت.
بۆیه لێره‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ینه هه‌موولایه‌ك ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و چه‌واشه‌كاریانه دوورن له ڕاستی یه‌وه و وه هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه نــه‌ك ساردمان ناكاته‌وه به‌ڵكـــو تـــاوی زیاترمان ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی گشتی وه خۆشمان به‌راوورد ناكه‌ین به هیچ شوێنێك و هیچ كه‌سیش به دڵسۆز و خه‌مخۆرت نازانین ، باشتریش وایه ئه‌و په‌یج و ناوه‌نده میدیایانه ووردتر بڕوانن كه كه‌سێك ماڵی له شووشه‌بێت ناكرێت به‌رد بگرێته شوێنی تر .
هاونیشتمانیانی ئازیز
ئێوه ته‌ندروست باشبن و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنتان .
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌كان و ڕاگه‌یاندنی
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/٢٤