مانۆ دیبانگۆ موزیكژه‌نی ناوداری جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

هونەرمەندی ناسراوی جیهان مانۆ دیبانگۆ دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دواجار بەرگەی ئازارەکەی نەگرت و ئەمڕۆ بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

 

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی فەڕەنسا، مانۆ دیبانگۆ موزیكژه‌نی ناوداری جیهان له‌ ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا گیانی له‌ده‌ستدا.

 

ژەنیاری بەناوبانگی سەکسیفۆن، Manu Dibango یەکێک بوو لە ناودارترین ژەنیار لە ئەمریکا و ئەفریقا، لە ساڵی ١٩٧٢ دەستی بەکاری هونەری کردووە، میوزیکی بۆ سەتان گۆرانیبێژی نێودار داناوە، میوزیکی بۆ گۆرانییەکی مایکل جاکسن و ریانە داناوەو لە شاری نیویۆرک دەژیا و سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەند میوزیک و گۆرانییەک بوو، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو بەرنامە و پلانەکانی لێ تێکداو بەیەکجار ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

 
 


PM:08:18:24/03/2020