وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا كه سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلییەكان له‌سه‌دا ٢٥ نرخه‌كانیان دابه‌زێنن، هەر نەخۆشخانەیەكیش باپەند نەبێت بە فەرمانەكەوە دادەخرێت.
بەگوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی تەندروستی كە واژوی د. سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی لەسەرە داوا لەسەرجەم نەخۆشخانە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە كە سەدا ٢٥ نرخەكانیان دابەزێنن.
هه‌روه‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه، ئه‌گه‌ر هەر نەخۆشخانەیەك باپەند نەبێت بە فەرمانەكەوە دادەخرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە بەشێکی زۆری نورینگەکان و داخراون و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.