یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ دواخرا



دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ یەکێتیە وەرزشییەکانی تر، لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە دواخستنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ی راگەیاند.
سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی ژاپۆن گەیشتینە رێکەوتن بۆ دواخستنی تا ساڵی ٢٠٢١، ئەمەش بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادە نەبوونی چەند یەکێتیەکی وەرزشی کە سەردانی وڵاتی ژاپۆن بکەن.
بڕیار بوو پاڵەوانێتیەکە لە مانگی حەوتی داهاتوو ئەنجام بدرێت و لە مانگی هەشت کۆتایی بێت.



PM:09:22:24/03/2020