بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەركەوتووە هەریەك لە پیاوان و ژنان لەدوای پرۆسەی هاوسەرگیری كێشیان زیاد دەكات، ئەمانەش گرنگترین هۆكارەكانی ئەو كێشەیەن:
هۆكاری یەكەم: زۆرینەی ئەو خۆراكانەی لەكاتی مانگی هەنگوینی و سەرەتای هاوسەرگیری دەخورێت لەدەرەوە و چێشتخانەكان دەبێت كە خۆراكەكانیان رێژەیەكی زۆر تام و چەوری و شەكر و خوێی تێدایە.
هۆكاری دووەم: ژنان لەدوای هاوسەرگیری بەخێرایی واز دەهێنن لەو رێجیم و سیستمی خۆراكیەی پێش هاوسەرگیری پەیڕەویان كردووە و ئەوەش وادەكات سیستمێكی خۆراكی خراپ بگرنەبەر و پشت ببەستن بە خواردنی چێشتخانەكان.
هۆكاری سێیەم: كاتێك لەش پشت دەبەستێت بەخۆراكی چێشتخانە بۆماوەیەك ئەوا بڕی پێویستی ڤیتامین و كالیسیۆمی پێناگات و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
هۆكاری چوارەم: گۆڕانكاریی لەشێوازی خۆراك لەدوای پێكهێنانی خێزانی نوێ ، ژنان لەسەرەتای پرۆسەی هاوسەرگیریەوە شێوازی ئامادەكردنی خۆراك دەگۆرێت بۆئەوەی لەگەڵ ئارەزووی هاوسەرەكەی بگونجێت.
هۆكاری پێنجەم: لەدوای پرۆسەی هاوسەرگیری لێپرسراوێتیەكان زیاد دەكات ئەوەش وادەكات كەمتر گرنگی بدرێت بە رێجیم و سیستمی خۆراكی تەندروست و پارێزگاری لە كێش و لەشولارێكی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزش.
سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە