باوکی ئەو کوڕەی ٣ براو دایکی کووشت لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

باوکی ئەو کوڕەی لە سلێمانی لە گەڕەکی مامۆستایان سێ براو دایکی کووشت و باوکێشی بە سەختی بریندار کرد، ئەویش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، شێخ محەمەد باوکی ئەو سێ کوڕەو هاوسەرەکەی لەلایەن کورێکی تریەوە کوژران لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە " سپی " پەیوەندی کرد، بە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە، ئەو لای خۆیەوە پشتڕاستیکردەوە کە باوکی رووداوەکەی گەڕەکی مامۆستایانی سلێمانی ئەم بەیانییە چوار شەممە ٢٥ی ئازار لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. 

 

بە گیان لەدەستدانی باوکی ئەو خێزانە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە پێنج کەس.

 

شەوی ٢٠ ی ئازار کورێک سێ براو دایکی خۆی لە گەڕەکی مامۆستایان لە سلێمانی کوشت، دواتر خۆشی بە برینداری دەستگیرکرا، لەو تەقەکردنەدا ئەو کوڕە باوکیشی بەسەختی بریندار کردبوو، ئەمڕۆ ئەویش گیانی لەدەستدا.

 


PM:12:43:25/03/2020