تەندروستی سلێمانی: چارەسەرمان دۆزییەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆڕ گەیشتونەتە ئەوەی كە پلازما بۆ چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا بەكاربهێنن".

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی حۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبوك" نوسیویەتی" ماوەی چەند هەفتەیەکە بە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆر دەربارەی بەکارهێنانی پلازمای چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چارەسەر بۆ تووشبوان لە هەوڵداین".

باسی لەوەشكردووە" پاش پەسەنکردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکی FDA، بۆیە بریارماندا لەمەولا ئەم تەکنیکە بەکاربهێنین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت لە سلێمانی وەک هەوڵێک بۆ چارەسەری نەخۆشەکان، بە ئومێدی چارەسەر بۆ تووشبوان، هیوادارین ئەم تەکنیکە کلاسیکیە سوودی هەبێت".
 


PM:01:46:25/03/2020