نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار كرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٠ نرخی‌ دۆلاری ئەمریکی و چەند دراوێکی تری بیانی لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عیراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بەم شێوەیە بوو:

نرخی ١٠٠ دۆلار به‌ ١٢٣ هه‌زار و ٢٥٠ دینار بوو. 

نرخی ١٠٠ یۆرۆ به‌ ١٣٠ هه‌زار دیناره‌.

نرخی ١٠٠ پاوه‌ن به‌ ١٤٠ هه‌زار دیناره‌.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە هەفتەیەكە بازاڕی دراو گۆڕینەوە لە هەرێمی كوردستان داخراوە و ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە نوسینگە و كۆمپانیاكانی دراو بە چەند كارمەندێكەوە دەستیان بە كار كردەوە.

 


PM:02:36:25/03/2020